کۆمپانیای ئەپڵ ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای هیوکس ئاشکرا کرد کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی پۆدکاستی کەسی لە ڕێگەی زیرەکیی دەستکردەوە بە جۆرێک کە بە پێی ڕێککەوتنەکە مافی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکەیان پێ دەدرێت و تیمەکەشی دەچنە ناو ئەپڵەوە ئەم هەنگاوەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە ئەپڵ دەیەوێت بە شێوەیەکی بەهێز بچێتە ناو بواری بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی دەنگی بە پێی خواستی بەکارهێنەران تا بتوانێت کێبڕکێی پلاتفۆڕمە گەورەکانی دیکەی پەخشی دەنگی بکات.

