zagros news agency

حکوومەتی بەریتانیا سەبارەت بە گەشتکردن بۆ هەندێک ناوچەی سعوودیە هۆشداریی دا

 

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی ئەم وڵاتەی کرد خۆیان لە گەشتکردن بۆ هەندێک ناوچەی سعوودی بپارێزن.

وەزارەتی دەرەوە بەریتانیا دەڵت: «هەموو گەشتەکان بۆ مەودای ١٠ کیلۆمەتریی سنوور لەگەڵ یەمەن قەدەغەن» و «هەموو گەشتە پێویستەکان بۆ پارێزگای عەسیر، پارێزگای ڕیاز، پارێزگای نەجران، پارێزگای جیزان و شاری تائیف و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تائیف قەدەغەن.»

ئید میلیبەند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، پێشتر گوتوویەتی لە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ڕیاز «تووشی شۆک بووە» و زیادی کرد: «ئێمە هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵ زیانلێکەوتووان دەردەبڕین.»

ئەم داوای لە هاووڵاتییانی بەریتانیی کرد لە فڕۆکەخانە دوور بکەونەوە و پەیڕەوی ئامۆژگارییەکانی بەرپرسانی سعوودیە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانكی ناوه‌ندی خستنەڕووی دۆلاری نەختینەی گه‌یانده‌ بەرزترین ئاست

سەڵاح

پەروەردەی هەولێر بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئاگادار دەکاتەوە

یاسین

تەقینەوەیەکی گەورە لە ئەمەریکا ڕوویدا

سەڵاح