لە عەنكاوەی هەولێر، پێشانگای هونەری مۆزایك بە ناونیشانی (پارچەی ژیان) بوو، كە بۆ هونەرمەندی دەستڕەنگین (لیلۆ بارزانی) كرابووەوە.
ئەمڕۆ دووشەمم، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئامادەی پێشانگاکە بوو، تێیدا هونەرمەند لیلۆ بارزانی دەستەبژێرێكی لە كارە هونەرییەكانی خۆی نمایش كردبوون، كە لە بەردی سروشتی و پارچە شووشە دروستی كردبوون.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر دەستخۆشی لە هونەرمەندی مۆزایك لیلۆ بارزانی كرد، بۆ كردنەوەی پێشانگایکە و نمایشكردنی ئەم تابلۆ جوانانە و هیوای بەردەوامی و داهێنانی زیاتری بۆ خواست.
پێشانگای مۆزایكەکە لە ٤ی ١٠ كراوەتەوە و تا ١٨ی ١٠ی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت و پێشوازیی لە میوانان و هونەرمەندان و هەودارانی ئەم هونەرە دەكات.

