zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە 10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختییان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستیی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامۆزایەکی بەشار ئەسەد دەستگیر کرا

سەڵاح

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان

یاسین

ڕووسیا لە سووریا هێرشی کردووتە سەر ٢١ ئامانج

سەڵاح