zagros news agency

خوان لاپۆرتا ڕەتیدەکاتەوە قسە لەسەر ڕیاڵ مەدرید بکات

 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە هەوڵێکی نوێیدا چەند لێدوانێکی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای بڵاو کردۆتە،کە سەبارەت بە ئاستی یانەکەی قسەی کردوە و باسی داهاتووی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید دەکات لە لێدوانەکانیدا ستایشی هانزی فلیکی ڕاهێنەری تیپەکە دەکات.

لاپۆرتا دەربارەی ئاستی ئێستای بارسێلۆنا وتی؛ئێمە ئێستا باشترین یانەی جیهانین و بەوپەڕی شکۆمەندیەوە ئەو قسەیە دەکەم،ئێمە ئەنجام و ئاستمان هەموو شتێکی وتووە،پاریس سانجێرمان و بایرن میونخیش یانەی بەهێزن،بەڵام بابەتە ڕوونە،سوپاسی هانزی فلیکی ڕاهێنەر دەکەم بۆ برەودانی بەو تیپە و دروست کردنی ئەو حەماسەتە لەنێو ژووری جلگۆڕینی یاریزانان دروستی کردوە.

دەربارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پرسیاریان لە خوان لاپۆرتا کرد ئەویش بەپێکەنینەوە وتی؛من هیچ قسەیەک دەربارەی ئەوان ناکەم،ئەگەر دەتانەوێت باسی بابەتەکەی ڤینسیۆس بکەم دڵنیابن هیچ ناڵێم،بۆیە ئەو بابەتە داخەن.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

یاسین

ئەمڕۆ ئۆڵترافۆرد دەبێتە شانۆی دێربی مانچێستەر

sarkar

بەرشەلۆنە تا ئێستا خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە سەبارەت بە لیڤاندۆڤسکی

یاسین