zagros news agency

ڤینسیۆس دوای یارییەکەی ڕۆما پەیامێکی ئاڕاستەی هاندەران کرد

 

دوێنێ شەو لەگەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ توانی ڕۆمای خاوەن ماڵ دووچاری شۆکێکی گەورە بکات و یارییەکەی لێبباتەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ،کە لەماوەی حەوت خولەکدا ئەنجامی یارییەکەی سەراوژێر کردەوە و سێ خاڵی گرنگی دەستەبەر کرد.

دوای یارییەکە ڤینسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەیامێکی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکەی کرد و وتی؛ من قسە و ناڕەزایی هاندەرانی لەناو یاریگای بێرنابیۆ یارمەتیم نادات،من دەمەوێت باشترین ئاستی خۆم پێشکەش بکەم،من زۆر توڕە بوو لەوەی نەمتوانی هاوکاری تەواوی تیپەکەم بکەم،من سرووشتی خۆم وایە توڕە دەبم کاتێک ناتوانم ئەو کارە بکەم،بەڵام هاتنە ناوەوەی ئێندرێک یارییەکەی گۆڕی هیوادارم لەسەر ئاستەکەی خۆی بەردەوام بێت.

شایەنی باسە ئێستا ڤینسیۆس لەحاڵێکی باشدا نییە و چوار یاری سڕ کراوە لەلایەن لێژنەی سزادانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا،ئەمەش بەهۆی کارتە سوورەکەی هەفتەی ڕابردووی،بەمەش بۆ یاری سێڤییا و بارسێلۆنا و ڕایسینگ سانتادێر و ڤاڵێنسیا بێ بەش دەبێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چابی ئەڵۆنسۆ؛ ئێمە دەتوانین هەموو شتێک بگۆڕین

یاسین

تۆماس مولەر ناوی پێنج پالێوراوی براوەی مۆندیالی ئاشکرا کرد

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین