کۆمپانیای نێتفلیکس وادەی پەخشکردنی فیلمی نوێی خۆی ئاشکرا کرد و یەکەم ترەیلەی فیلمەکوی بڵاوکردەوە.
فیلمی “Guarding Stars” تێکەڵەیەک لە ڕۆمانسییەت و کۆمیدی پێشکەش دەکات، لە چوارچێوەی بەسەربردنی پشووی جەژنەکانی سەری ساڵدا بەڕێوەدەچێت.
ڕووداوەکان لەبارەی ئەرکێکی پاراستنی نا ئاسایی و سەیر دەسوڕێنەوە و بڕیارە لە 18ی تشرینی دووەمی 2026 لەسەر شاشەی نێتفلیکس پەخش بکرێت.
فیلمەکە لە ڕۆمانی “The Bodyguard”ی نووسەری ئەمریکی کاترین سنتر وەرگیراوە. ناوی فیلمەکە پێشتر هەمان ناوی ڕۆمانەکە بوو، بەڵام بڕیار درا بگوڕدرێت بۆ “Guarding Stars”.
ئەم بڕیارە بۆ ڕێگریکردن بوو لە دروستبوونی تێکەڵاوی لەگەڵ فیلمە بەناوبانگەکەی ساڵی 1992 کە کێڤن کۆستنەر و ویتنی هیوستن ڕۆڵیان تێدا گێڕابوو.
چیرۆکەکە لەبارەی هانا برۆکس دەسوڕێتەوە کە لیتۆن میستەر ڕۆڵەکەی دەگێڕێت. هانا وەک پاسەوانی تایبەتی کار دەکات و زۆر بە جدی و ڕێکخراوی کارەکانی ئەنجام دەدات.
ئەرکی پاراستنی ئەکتەری دیاری بەرهەمە جوڵەییەکان، جاک ستاپڵتۆنی پێدەسپێردرێت، کە جێرد پادالێکی ڕۆڵەکەی بەرجەستە دەکات.
جاک بەرەوڕووی هەڕەشەی هەوادارێکی مەترسیدار دەبێتەوە. هانا تەنیا هەوڵی پاراستنی خۆی دەدات، بەڵام لەگەڵ چوونیان بۆ کێڵگەی خێزانیی جاک، ئەرکەکە دەگۆڕێت. جاک داوای لێ دەکات ڕۆڵی خۆشەویستەکەی بگێڕێت.

