سەکۆی نێتفلیکس دیمەنی تاقیکاریی فیلمی خەیاڵیی “Narnia: The Magician’s Nephew” بڵاوکردەوە. گڕێتا گیرویگ نووسین و دەرهێنانی بۆ ئەم بەرهەمە ئەنجامداوە. فیلمەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانی سی ئێس لویس بە هەمان ناو وەرگیراوە و بەسەرهاتەکانی پیشانی سەرەتای دروستبوونی جیهانی نارنیا دەدەن.
چیرۆکی ئەم بەرهەمە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە لەندەن بەڕێوەدەچێت. دوو منداڵ بە ناوەکانی دیگۆری کیرک و پۆلی پلامەر بەکارھێنانی ئەڵقەی جادوویی دەستپێدەکەن کاتێک مام ئەندرۆ دروستیان دەکات. دانیاڵ کرەیگ ڕۆڵی مام ئەندرۆ دەگێڕێت.
منداڵەکان دەچنە جیهانی چارنی بەرەو لەناوچوو و جادووگەری خراپکار جادیس لە خەو هەڵدەستێنن. ئەیما ماکی ڕۆڵی جادیس دەگێڕێت. دواتر شایەتحاڵی دروستبوونی جیهانی نارنیا دەبن.
ئەکتەرانی بەناوبانگ بەشداری لەم فیلمەدا دەکەن. دانیاڵ کرەیگ و ئەیما ماکی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. کاری مولیگان ڕۆڵی مابل کیرک دەگێڕێت، هەروەها دەیڤد ماکینا و بیاتریس کامپڵ ڕۆڵی دوو منداڵەکە دەگێڕن.
مێریل ستریپ ئەرکی خوێندنەوەی دەنگی بۆ کەسایەتی شێری ئەفسانەیی ئەسلان دەگرێتە ئەستۆ.
نێتفلیکس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، فیلمەکە پێش بڵاوبوونەوەی لە سەکۆکە؛ لە شوباتی 2027 لە سینەماکان نمایش دەکرێت، لە 2ی نیسانی 2027 لە نێتفلیکس بڵاودەبێتەوە.

