رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن وده‌بێ گه‌لی كورد و گشت هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و راستییه بزانن كه ، گۆڕێنی نه‌خشه‌ی سیاسی و گۆڕانكاری ناوچه‌كه شتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه ، ئه‌و گۆڕانكارییه له سیسته‌می ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی چۆن له رابردوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی كوردستان دانا ، له ئێستاشدا سه‌رده‌مێكی نوێ و به‌سیاسه‌تێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات . گرنگه ئێمه‌ی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و قه‌واره‌ی كوردستان ، له ئاماژه و كۆده‌كانی ئه‌م دۆخه نێوده‌وڵه‌تییه زۆر به وردی و ژیرانه تێبگه‌ین و خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌ر روودا و پێشهاه‌كانی له‌ناوكاو وچاوه‌روانكراوه له ناوچه‌كه‌دا .
ئه‌م گۆڕانكارییه ڕه‌نگه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به شێوه‌یه‌كی قۆناغ به قۆناغ بێت و هێزه‌ناوچه‌ییه‌كان و ده‌وڵه‌ته دروستكراوه‌كان ڕێگری زۆر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له گۆڕینی نه‌خشه هه‌مواركراوه‌كان بگڕن ، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكارییه ته‌نها له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه به‌ڵكو له‌ڕووسیا و ئۆكراینا و چین و تایوانیش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت ،ده‌بێ گه‌لی كورد هه‌موو رۆژێك ساز وئاماده بێت و پاشگوێی نه‌خات ،چونكه ئاماده‌كاری و خۆسازادانانه‌ی هێزه‌كان ،ئاماژه‌ن به جه‌نگێكی گه‌وره و ڕێكخستنێكی نوێیه له‌ناوچه‌كه دا . بۆیه گه‌لی كورد وه‌ك خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وا و له نێو ده‌نگ و ژاوه‌ژاوه‌ی ته‌پڵی جه‌نگی جه‌مسه‌ره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ، ده‌بێ به سیاسه‌ت و دیپلۆماسی سه‌رده‌میانه نه‌ك رابردوو مامه‌ڵه بكات و چاوه‌روانی به‌زه‌یی و پێدانی ماف له هیچ وڵات و زڵهێزێك نه‌كات
گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له‌م قۆناغه نوێیه‌ی ناوچه‌كه‌دا بۆ گه‌لی كورد گرنگه بریتین :
یه‌كه‌م ؛ یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له‌م قۆناغه نوێیه‌ی ناوچه‌كه‌دا بۆ گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان زه‌رووره‌ته ، یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوماڵی كورد و پشتكردنه له كێشه و ململانێیه حزبییه‌كان و دروستكردنی یه‌كهه‌ڵوێستی نێوماڵی كورده به ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردوكوردستان
دووه‌م ؛ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئومێد وهه‌ڵوه‌سته‌كردنه ،هاویشتنی هه‌نگاوێكی گرنگ بوو ، به یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ژێر به‌ڕێوه‌بڕدنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد زۆر هوشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
سێیه‌م ؛ له پاش ئه‌و هه‌نگاوه ستراتیژ وگرنگه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كاری رژد بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی كوردستان بكرێت ، چیتر له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا دوا نه‌كه‌وێت ، چونكه خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌روانی پرۆژه و خزمه‌تگوزاری زیاتره ، هه‌ر جۆره دواخستنێك به‌هۆی ململانێی كه‌سی و حزبی به‌رته‌سك زیانی گه‌وره‌ی به‌دواوه دێت ،چونكه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وپێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌ركی نیشتیمانی سه‌رجه‌م هێزولایه‌نه‌كان، ئێستاش كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه نیشتیمانییه‌یه
چواره‌م ، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م ، له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 20/10/2024 زه‌رووره‌ت و ئه‌ركێكی زۆر پێوست بوو؛ به‌تایبه‌تی پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوهاوپه‌یمانان ودروستبوونی قۆناغێكی نوێی ، ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ له‌ناوچه‌كه‌دا ، دووجار بووه‌ته ئه‌ركێكی سیاسی و نیشتیمانی و چیتر خۆلادان لێی هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت ، كاتی ئه‌وه‌یه كه گشت هێزولایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كودرتسان به‌زمانی ته‌بایی و ئاشتی و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر مامه‌ڵه بكه‌ن
پێنجه‌م ؛ خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌مووان چاوه‌روانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان وپێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێین ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان و ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان زۆر به هه‌ستیارییه‌وه هوشیارن بۆ ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی ناوچه‌كه ، گرنگه هه‌رێمی كوردستان گشت به‌سته‌ڵه‌كه نێوخوێیه‌كان تێبشكێنێت و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ببێته ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه نوێیه‌كان
زۆر گرنگه گه‌لی كورد به‌هێزویه‌كده‌نگییه‌وه له‌م قۆناغه نوێیه‌دا بێته سه‌ر شانۆ ، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه هیچ وڵات و هێزێك چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه ئاڵنگاری و كێشه‌ی نوێی بۆ دروست بكه‌ن ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه نه‌نرێن قۆناغی نوێ ده‌بێته هۆی كێشه و ئاڵنگاری گه‌وره بۆ قه‌واره و پێگه‌ی كوردستان له عێراقدا و زیان به مافه‌ره‌واكانی ده‌گات و ته‌نها نه‌یارانی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بن .

