zagros news agency

رێگەیەکی نوێ بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی جگەر دۆزرایەوە

 

توێژینەوەیەکی نوێی زانایانی زانکۆی شینشو لە ژاپۆن دەریدەخات، پشکنینێکی ئاسایی خوێن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دۆزینەوەی گۆڕانکارییە پێکهاتەییەکانی جگەر و پێشبینیکردنی مەترسیی تووشبوون بە ئاڵۆزییە تەندروستییەکان.

توێژەران داتای زیاتر لە 5,000 کەسیان شیکردەوە، لەنێویاندا تووشبووانی نەخۆشیی جگەری چەور. ئەم دۆخە بریتییە لە کۆبوونەوەی چەوریی زیادە لە جگەردا، کە بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی هەوکردن و دروستبوونی شانەی سکار و تێکچوونی کارکردنی ئەندامەکە. دەرەنجامەکان دەریانخستووە ئاستی پرۆتینی C7 لە خوێندا دەتوانێت دۆخی جگەر ئاشکرا بکات، بە جۆرێک هەرچەند ئاستی ئەو پرۆتینە بەرزتر بێت، زیانەکانی سەر جگەر زیاتر دەبن و مەترسیی تووشبوون بە ئاڵۆزییەکان زیاد دەکات.

دەرەنجامەکان دەریانخستووە، مەترسیی تووشبوون بە ئاڵۆزییە مەترسیدارەکان لای ئەو نەخۆشانەی ئاستی C7 لە خوێنیاندا لە 140 مایکرۆگرام بۆ هەر میلیلیترێک تێدەپەڕێت، نزیکەی 4.5 هێندە بەرزترە، تەنانەت دوای لەبەرچاوگرتنی هۆکارەکانی دیکە. ئەم ئاڵۆزییانە شێرپەنجە و چەندین کێشەی تەندروستیی مەترسیداری دیکە لەخۆدەگرن.

تاقیکردنەوەکانی دیکە دەریانخستووە پرۆتینی C7 پەیوەندی بە کارکردنی ئەو خانانەوە هەیە کە بەشدارن لە دروستبوونی شانەی سکار لە ئەندامانی جەستەدا. ئەمەش روونیدەکاتەوە بۆچی بەرزبوونەوەی چڕیی ئەو پرۆتینە لە جەستەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی دۆخی جگەر.

توێژەران پێیانوایە پێوانی ئاستی ئەم پرۆتینە لە خوێندا لە داهاتوودا دەبێتە رێگەیەکی سادە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو نەخۆشانەی مەترسیی زۆریان لەسەرە تووشی ئاڵۆزییەکانی نەخۆشییەکانی جگەر ببن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چی روودەدات ئەگەر بۆ ماوەیەک واز لە کافاین بهێنیت؟

lana

سوودەکانی خواردنی مۆز لە بەیانیاندا

lana

وەزارەتی تەندروستی سێ مەرج بۆ ئەو پزیشکانە دادەنێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان

lana