zagros news agency

پسووڵەی 50,000 هاوبەشی ڕووناکی دەخرێتە ناو داشکاندنی 50%

 

وەزارەتی کارەبا بە خۆشحاڵییەوە ڕادەگەینێت کە بۆ ئەوەی 50,000 هاوبەشی ڕووناکی سوود لە داشکاندنی 50% وەربگرن، پارەی پسووڵەی مانگانەی ڕووناکییان، کە کۆی گشتی دەگاتە 20 ملیار دینار، گواستراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن وەک بەشێک لە کارئاسانییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی.

ئەمڕۆ سەیری هەژماری خۆتان لە ئی-پسووڵە بکەن. ئەگەر قەرزی کۆن جارێکی تر لە هەژمارەکەتاندا دەرکەوتووە، ئەوە مانای ئەوەیە کە پسووڵەی مانگانەی ڕووناکییەکەت گواستراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن، بۆ ئەوەی وەک هاوبەشێک سوودمەند بیت لە داشکاندنی 50%ـی کارەبا. لە هەمان کاتیشدا، ئەگەر خۆت تۆمار کردبێت، لەڕێگەی کورتانەمەشەوە ئاگادارت دەکەینەوە کە ئەم داشکاندنە دەتگرێتەوە.

ئەم بڕیارە تەنها بۆ ئەو هاوبەشانە جێبەجێکراوە کە ماوەیەکی زۆر بوو پسوولەیان بۆ نەهاتبوویەوە و ئێستا پسوولەیەکی کەڵەکەبوویان بۆ دەرچووە بۆ ئەوەی سوود لەم داشکاندنە وەرگرن.

هاوبەشان تا کاتژمێر 12ی شەوی ئەمڕۆ کاتیان هەیە بۆ پارەدان و سوودوەرگرتن لە داشکاندنەکە.

–

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لە شاری دهۆک بەشداری لە کۆڕبەندی مێپس دەکات

سەڵاح

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی ڕێبەری سەلامەتی ڕادەگەیەنرێت

سەڵاح

پارێزگارێ دهۆکێ پێشوازی ل كۆنسۆلا گشتی یا نوو یا بڕیتانیا ل هه‌رێما كوردستانێ كر

سەڵاح