دوێنێ شەو بارسێلۆنا توانی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەڕیاڵ بێتیس بباتەوە و سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنێت،ئەوەی لەو یارییە سەرنجی هاندەرانی یانە کەتەلەلۆنیەکەی برد گۆڵ تۆمار کردنی دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی تیپەکەیان بوو،کە دوای ماوەیەکی زۆر گەڕاوەیە ڕێگای گۆڵ.
لە لێدوانێکی دوای یارییەکە ئۆلمۆ بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ وتی؛من زۆر دڵخۆشم بەوەی توانیم گۆڵ تۆمار بکەم و هاوکاری تیپەکەم بکەم،دەزانم ماوەیەکی زۆرە گۆڵم تۆمار نەکردوە،بەڵام بێزاری نەکردوم چونکە بردنەوەی یانەکەم زۆر پێ گرنگە و هەوڵی تەواوەتی خۆم دەدەم بۆ سەرکەوتنی تیپەکەم.
ئۆلمۆ لەیاری ڕابردوودا بەرامبەر گەلاتەسەرای وەکو یاریزانی ژمارە نۆی نادیار یاری دەکرد بۆ ئەم یارییەش هانزی فلیک وەکو یاریزانی ژمارە 10 بەشداری بە یاریزانەکە کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.
“سەرکار ڕێبوار”

