کۆمپانیای گووگڵ ئامرازی نوێی سەبەتەی کڕینی گشتگیری بە شێوەیەکی فەرمی لە ئەمریکا بەردەست کرد کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ڕێگەی بزوێنەری گەڕانی گووگڵ و ئەپڵیکەیشنی ژیریی دەستکردی جێمینای کاڵاکانی فرۆشیارە جیاوازەکان لە یەک شوێندا کۆبکەنەوە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پرۆسەی کڕین ئەنجام بدەن کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ تێکەڵکردنی بازاڕی ئەلیکترۆنی لەگەڵ سیستەمەکانی ژیریی دەستکرد و ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران.

