ئەمشەو کاتژمێر 10ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی لاپزیگی ئەڵمانی دەکات لەمیانەی یارییەکانی قۆناغی خول لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ،کە هەردوو تیپ بەتەواوی خۆیان بۆ ئەو یارییە ئامادە کردوە.
ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە لەگەڵ مۆرینیۆ سات بە سات بەرەو پێشتر دەڕوات و لە دوو یاری ڕابردوودا توانیویەتی سەرکەوتن بنووسێتەوە بە شەش خاڵ لەپلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی قۆناغەکەیە، ئەم یارییەش گرنگی زۆری هەیە بۆ تیپەکە،چونکە هەفتەی داهاتوو لە کامپ نۆ ڕووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
هەرچی یانەی لایپزیگە ئەم وەرزە حاڵی جێگیر نییە و کۆتا یاری خۆی بە شەش گۆڵ دۆڕاندوە بەرامبەر بایرن میونخ لە بۆندسلیگا،لە چامپیۆنزلیگیش دۆڕانێک و بردنەوەیەکی هەیە و خاوەنی سێ خاڵە خۆی لە ڕیزبەندی ناوەڕاست دەبینێتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

