zagros news agency

باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە شەپۆلێکی بارانبارین و ناسەقامگیریی کەشوهەوا دەکات کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە (21–10-2026)
ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا بە تەواوی هەور دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارەوە ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و بارینی بارانێکی کەم لە کات و شوێنی جیاجیادا هەیە. لە درەنگانی شەودا، ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، لەگەڵ باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک، ئیدارەکانی سۆران، ڕاپەڕین، و بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.
  • پلەکانی گەرما: بەراورد بە دوێنێ (1 تا 2) پلە نزم دەبنەوە.
  • با و بینین: خێزایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 – 20 کم/ک) و ئاراستەکەی لە باکووری خۆرهەڵاتەوە بۆ باکووری خۆرئاوا دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت.
پێشبینیی بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ چوارشەممە:
گەرمیان 31 پلە، چەمچەماڵ و ئاکرێ 28 پلە، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و زاخۆ 27 پلە، هەڵەبجە 26 پلە، پیرمام 25 پلە، و حاجی ئۆمەران 20 پلەی سیلیزی دەبێت.

کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە (22–10-2026)
له‌ کاتەکانی بەیانییەوە تا نیوەڕۆ، کاریگەریی بارانبارین و هەورەتریشقە لەسەر چەندین ناوچە بەردەوام دەبێت، لەوانە ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی، بەشێک لە پارێزگای هەولێر، ئیدارەی ڕاپەڕین، بەشێک لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ ناوچە جیاجیاکانی ئیدارەی گەرمیان. دوای نیوەڕۆ، کاریگەریی شەپۆلەکە کەم دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور.
  • بارودۆخی گشتی: پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ. با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 – 20 کم/ک) بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، و مەودای بینین لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت.
پێشبینیی بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی پێنجشەممە:
گەرمیان 31 پلە، ئاکرێ 29 پلە، هەولێر، دهۆک، زاخۆ و چەمچەماڵ 28 پلە، سلێمانی و هەڵەبجە 27 پلە، پیرمام 26 پلە، و حاجی ئۆمەران 20 پلەی سیلیزی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى بۆ ده‌رچووانى زانكۆ: ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان باشتر بكه‌ن

سەڵاح

كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو

سەڵاح

ئومێد خۆشناو : پاراستنی ئاسمانی پایتەخت پرۆسەیەکی بەردەوامە و هیچ کاتێک رانەگیراوە

یاسین