zagros news agency

کێپلەر : 27 کەشتی رووبەرووی هێرش بونەتەوە

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، کە دوو نەوتهەڵگر لە نێزیک کەناراوەکانی عێراقو سەڵتەنەتی عومان بە تەقەمەنی نەناسراو کراونەتە ئامانج، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش هیچ بریندارێک لە ڕیزی تاقمی کەشتییەکان و هیچ زیانێکی ژینگەیی تۆمار نەکراون.

بەپێی داتا دەریاییەکان ، نەوتهەڵگری “سویا” کە لە نێزیک کەناراوەکانی عێراق کراوەتە ئامانج، ئاڵای لیبێریای هەڵگرتووە و لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا لە بەندەری خۆری زوبێری عێراقی لاداوە، بەپێی داتاکانی سەکۆی **”کێپلەر”**یش هیچ بارێکی بازرگانی پێ نەبووە.

سەبارەت بەو کەشتییەی کە لە نێزیک کەناراوەکانی عومان کراوەتە ئامانج، ناوی **”الدسمة”**یە و ئاڵای کوێتی هەڵگرتووە و لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی حکومی نەوتی کوێتەوە بەڕێوەدەبرێت. بەپێی داتاکانی “کێپلەر“، نەوتهەڵگرەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا زیاتر لە ٧٤١ هەزار بەرمیل نەوتی لە بەندەری ئەحمەدی کوێتییەوە بارکردووە

نیوەی یەکەمی مانگی تشرینی یەکەم، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی لە ڕووداوەکانی بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز و دەوروبەریدا بەخۆوە بینیوە. بەپێی داتاکانی دەستەکە، لە سەرەتای مانگەوە تا ١٨ی تشرینی یەکەم، لانی کەم ٢٧ کەشتی ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زاخۆ توانی بردنەوەیەکی گرنگ بەدەست بێنێـت

یاسین

ترەمپ: پێویستمان بە بوونی سەربازی لە عێراق نابێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر ده‌كات

یاسین