دوێنێ شەو ساتێکی سەخت و دژوار بوو بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد کاتێک بە چوار گۆڵ بەرامبەر تاکە گۆڵێک لەنێو خاکی ئیتاڵیا بەیانەی کۆمۆ دۆڕان،کە ئەمەش زیاتر برینی شەیتانە سوورەکانی قوڵ کردوە،دوای یارییەکەش برۆنۆ فێرناندێزی کاپتنی یانەکە ڕەخنەی توندی لە ستاف و ڕاهێنەر گرت و بەهۆکاری سەرەکی ئەم شکستە ناوی بردن.
دوای یارییەکە برۆنۆ لە لێدوانێکدا بە ڕوونی وتی؛ئێمە نەدەبوایە بەو شێوازە یاری بکەین،بەڵام پلانی ستاف و ڕاهێنەر ئەوە بوو بەهیچ شێوەیەک فشار نەخەینە سەر یاریزانانی تیپی بەرامبەر،کە وایکرد زیاتر هەوڵ بدەن و متمانە دروست بکەن،ئەمەش بووە هۆی شکستێکی ناخۆش،من یان یاریزانەکان هیچمان بەرپرس نین،بەڵکو ڕاهێنەر و ستافەکەی بەرپرسن لەم دۆڕانە.
ئەمساڵ جیاواز لە پێشبینیەکان مانچێستەر یونایتد لەحاڵێکی خراپ گوزەر دەکات و یانەکە لەسەرەتای وەرزەوە لە پرێمەرلیگ وێرانە،لە چامپیۆنزلیگیش لە سێ یاریدا دوو شکستی هەیە،کە ئەگەری دوورخستنەوەی مایکڵ کارێکی ڕاهێنەری زیاد کردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

