به‌گوژمه‌ی 717 ملیۆن دینار به‌ردی بناغه بۆ دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له گوندی كۆری و گردجووتیار دانرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22.10.2026 له‌ژێر چاودێری ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولیر و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان. به‌ردی بناغه‌ی دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بۆ گه‌ڕه‌كی گوندی كۆری و گردجووتیار دانرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كاندا قسه‌یان بۆ ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن كرد و ورده‌كارییان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانه‌وه ئاشكرا كرد و جه‌ختیان كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای بارودۆخی سه‌ختی دارایی و به‌ربه‌سته‌كان به‌ڵام پرۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وه‌ستاون و ناوه‌ستن.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا خۆشحاڵی خۆی به پڕۆژه‌كان ده‌بڕی و ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی كاره به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی دوو پرۆژه‌ی گرنگ له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌گوژمه‌ی 717 ملیۆن دینار له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر داده‌نێین بۆ دوو گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر كه ئه‌وانیش كردنه‌وه‌ی شه‌قامه ناوخۆییه‌كان و تێكه‌ڵه‌ڕێژكردنی زۆنیA له گه‌ڕه‌كی گوندی كۆری كه ئه‌م گه‌ڕه‌كه پێویستی به‌م خزمه‌تگوزاری هه‌بوو. سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی دووه‌میش، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه كرد پڕۆژه‌ی دووه‌میان له گردجووتیاره، پێكهاتووه له ڕووپێویكردن و دانانی سه‌ره‌بلۆك بۆ ئه‌و كه‌رته گرنگه كه تاوه‌كوو ئێستا سه‌ره‌بلۆكیان دانه‌نرابوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد هه‌ردوو شوێنه‌كه تازه خزمه‌تگوزارییان پێده‌گات و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی تازه‌دا كه پێویستیان به خزمه‌تگوزارییه، پابه‌نده به گه‌یاندنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر فه‌رمان و به ڕاسپارده‌كانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار مه‌سرور بارزانی بۆ خزمه‌تی هه‌موو توێژه‌كانی دانیشتووانی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌ست و سه‌ختی بارودۆخی دارایی كه كوردستان و عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت، پڕۆژه‌كان به‌رده‌وامن، ئه‌و پڕۆژانه نیشانه‌ی ڕژدبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌وه‌ی خزمه‌تی هاووڵاتییان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له هیچ بارودۆخێكدا ناوه‌ستن و به‌رده‌وام ده‌بن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و سه‌ره‌تا خۆشحاڵی خۆی به دانانی به‌ردی بناغه‌ی هه‌ردوو پڕۆژه‌كه ده‌ربڕی كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ردی بناغه‌ی دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ گوندی كۆری و گردجووتیار داده‌نرێن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌م پڕۆژانه له چوارچێوه‌ی فراوانبوون و گه‌شه‌كردنی گه‌ڕه‌كه تازه‌كانی هه‌ولێرن كه تازه ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌یه كه ڕیپێدانیان بۆ كراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به گوژمه‌ی پڕۆژه‌كانیش، پارێزگاری هه‌ولێر گوتی ئه‌م پڕۆژانه‌ی گوندی كۆری و گردجووتیار له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌گوژمه‌ی 717 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: سه‌ره‌ڕای دۆخی سه‌ختی دارایی، به‌ڵام به هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار مه‌سرور بارزانی بۆ به به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و چاكسازییه ناوخۆییه‌كان كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه داهاتی ناوخۆیی سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژیی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و پڕۆژانه‌ی داواكاریی هه‌نووكه‌یین بۆ هاووڵاتییان و خواستی هاووڵاتییانن، ئه‌مڕۆكه له دوو له‌و شوێنانه‌ن كه به‌رده‌وام هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره داواكارییان پێشكه‌ش كردووه دوو پڕۆژه جێبه‌جێ ده‌كرێن. پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولیر و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه هاوكار بوونه له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێردا.

