وەک یەکەم کاری هاوبەش لەنێوان ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ ئاژانسی UNDP لە ڕۆژانی 20-21ـی تشرینی یەکەمی 2026 گفتوگۆیەکی دوو ڕۆژە لەژێر ناونیشانی ” نێوەڕۆکی کارەکانی ئۆفیسی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان و قۆناغی جێبەجێ کردنی” کۆتایی پێهات.
لە چوارچێوەی ئەم گفتوگۆ دوو ڕۆژییەدا پلانی کارکردنی ئۆفیسی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان لە ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن و سەرکردەکانی پۆلیسی کوردستان لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری پڕۆژەکان هاوکات ڕێککارەکارەکانی کارکردن، ئامرازەکانی پلاندانان و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان گفتووگۆی تێرو تەسەلیان لەبارەوەکرا.
وەزارەتی ناوخۆ خاوەندارێتی پڕۆسەی چاکسازی پۆلیسی نیشتمانی کوردستان لە (٢٠٢٦_٢٠٣٠) دەکات و لەلایەن دەستەی ڕاوێژکارانی یەکێتی ئەوڕوپا و بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان(UNDP)ــەوە پاڵپشتی دەکرێت.

