راهێنەرە ناسراوەکەی پێشووی بارسێلۆنا بایرن میونشن مانچێستەر یونایتد و هەڵبژاردەی هۆڵەندا، بێمتمانەیی تەواوی خۆی بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی پاڵەوانێتییەکە دەردەبڕێت و دەڵێ یوفا تەنیا بیر لە پارە دەکاتەوە نەک تۆپی پێ و جیهانێکی گەندەڵیان دروستکردووە
بەگوێرەی سیستمی نوێ کە چەند وەرزێکە پەیڕەودەکرێت و ٣٦ یانە لەخۆدەگرێت، ژمارەی یارییەکانی هەر یانەیەک بۆ ۸ یاریی زیادیکردووە.
ڤان خالیش پێیوایە ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە و جگە لە دروستکردنی ناهاوسەنگی لە ئاستی تیپەکان و زۆرکردنی ژمارەی گۆڵەکان، گوشاری زۆریش دەخاتە سەر یاریزانەکان و دەبێتە هۆی پێکانی زیاتر، لەکاتێکدا دەبێت تەنیا باشترینەکان لەو خولەدا بەشداری بکەن

