zagros news agency

شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

 

لە بەردەوامیی دانووستانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، لەبارەی پابەندی و ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2027، ئەمڕۆ هەینی (23ی تشرینی یەکەمی 2026)، شاندێکی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

شاندەکە پێک هاتوون لە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەرانی گشتیی بودجە و ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.

لە ماوەی سەردانەکەدا، شاندی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرە کوردستانییەکان لە دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان، کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدراڵی ئەنجام دەدات، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان و گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش و دادپەروەرانە لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتا یاری ئەم هەفتەیەی کاڵچۆ ئاگرە

یاسین

بەسەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا خوانێک بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت ڕێکخرا

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ لەخولەکەکانی زیادکراودا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین