مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کەنیسەی (سێنت جۆرج)ی لە پارێزگای کەرەک لە شانشینی ئوردنی هاشمی کرد.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، هاوسۆزی و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گەل و سەرکردایەتیی ئوردن دەربڕیوە و جەختی لە نەبوونی هیچ پاساوێک بۆ تیرۆر و توندوتیژی کردووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەسروور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.

