ئەمڕۆ شەممە 10/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی سنووری پارێزگەی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی دەڤەری بادینان تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی ئەو سنوورە کرا.
سەرۆکی حکومەت ، بەرپرسانی دەڤەرەکەی ڕاسپارد کە لە ئاست بەرپرسیاریەتی خۆیاندا بن و بە هەموو شێوەیەک خزمەتی دانیشتووانی سنوورەکەیان بکەن.
سەرۆکی حکومەت دووپاتیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم پارێزگە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

