zagros news agency

بەشداری نەکردنی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا لە کلاسیکۆ یەکلایی بوویەوە

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە هەواڵێکی نوێیدا ئاشکرای کرد یانەی بارسێلۆنا ئەمڕۆ بەتەواوی بۆی یەکلایی بوویەوە ئەستێرەیەکی تیپەکەیان ناتوانێ بۆ یاری کلاسیکۆ بەشداری بکات،ئەمەش دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ پلانەکانی هانزی فلیکی ڕاهێنەری بلوگرانا.

سپۆرت ئاشکرای کردوە بەهۆی پێکانەوە ژوول کۆندی بەشداری کۆتا ئامادەکارییەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنای نەکردوە،ئەمەش دوای ئەوەی پزیشکەکانی یانەکە ڕێگریان لێکردوە لەپێناو سەلامەتی،کە هەفتەی ڕابردوو دووچاری ئەو پێکانە بووە، بەشداری نەکردنی یاریزانەکە بەشێکی پلانەکانی ڕاهێنەر دەگۆڕێت.

سەبارەت بە پێکانەکەی کۆندێ ئاشکرا کراوە لە پاژنەی پێیدا یاریزانەکە دووچاری هەڵوسان بووە بەهۆی ماندوێتی و زەبری زۆر،بەڵام ئەوەی تاکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە ماوەی دوورکەوتنەوەیەتی لەیاریگاکان،وە ئەگەرێکیش هەیە یاریزانە نەشتەرگەری ئەنجام بدات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مەترسییەکی گەورە لەسەر مۆندیال دروست ببوو 

سەڵاح

مانچستەر یونایتد بە مووچەیەکی زۆرەوە فێرمین لۆپێز دوودڵ دەکات

یاسین

پاڵاوتنی ئەمریکای باشوور.. بەرازیل دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین