ئەمشەو لەگەڕی هەشتەمی پرێمەلیگی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لەسەر یاریگای سامفۆرد برێدج میوانداری یانەی تۆتنهامی هاوشاری دەکات کاتژمێر 7:30ی ئەمشەو یاریەکە دەستپێدەکات،مێژووی ئەو دوو یانەیە لە ڕووبەڕوو بوونەوەکانیان هەمیشە بۆتە جێگای سەرنج لە 181 یاری نێوانیاندا چێڵسی 83 بردنەوەی هەیە و تۆتنهامیش 55 بردنەوە لە 42 یاریش یەکسان بوونە.
چێڵسی لەم وەرزەدا لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەڵۆنسۆ ئاستی تیپەکەی زۆر باش بەرەوپێش چووە و لەدوو یاری ڕابردوودا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و یانەکە پەیتا پەیتا دێتە سەر ڕێچکەی سەرکەوتن،وە ئێستا ڕیزبەندی پێنجەمی گرتووە لە پرێمەلیگ بە 13 خاڵ.
هەرچی یانەی تۆتنهامە حاڵێکی خراپی هەیە ڵەم وەرزەدا لەپلەی 19ی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە بە 6 خاڵ،کە تەنها بردنەوەیەکی هەیە تاکو ئێستا،بەڵام بەشێکی ڕایەکان لەسەر ئەوەیە یانەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر ئاستی بەرزی خۆی.
“سەرکار ڕێبوار”

