مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانی دا، لە شاری دهۆک لەگەڵ رێکخراوە جەماوەرییەکانی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان لە سنووری مەکتەبی رێکخستنی بادینانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی ، رۆڵی ئەو رێکخراوانەی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوە کرد، شانازی دەکات کە ئەندامێکی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە.
جێگری سەرۆکی پارتی داوای لەو رێکخراوانە کرد پەرە بە تواناکانیان بدەن بۆ ئەوەی لە ئاست گۆڕانکارییە خێراکانی ئەم سەردەمە بن و رۆڵی کارای خۆیان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و بەرگریکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان بگێڕن.

