zagros news agency

هەولێر … مه‌راسیمی ڕێزگرتن لە ئه‌كادیمیست و زانای کورد مارف خەزنەدار بەڕێوەچوو

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 25.10.2026 بە بەشداریی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی( پ د ك )، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی هونەر و ڕۆشنبیریی هەولێر، ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆو نووسەران و ڕۆشنبیران، دەزگای کەلتووریی «یاد» لە هۆڵی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەددین، چالاکییەکی کەلتووری و ئەدەبی بەڕێوەبرد، بە ناونیشانی مارف خەزنەدار؛ گەنجینەی ئەدەبیاتی کوردی.

 

ئەم چالاکییە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یادی زاناو عارف و ئەکادیمیستی دیاری کورد، مامۆستا مارف خەزنەدار، و بە نرخاندنی تەمەنێک خزمەت و بەرهەمی ئەدەبی و زانستیی مامۆستا مارف خه‌زنه‌دار ئەنجام درا.

 

لە چوارچێوەی ئەم چالاکییەدا، ژمارەیەک وتار و پانێل پێشکەش کران و بەشداربووان باسیان لە بیرو ئەندێشەو کەسایەتی زانستی و ئەدەبی مارف خەزنەدار، ڕۆڵ و خزمەتەکانی لە پەرەپێدانی ئەدەبیاتی کوردی و بەهاو کاریگەریی بەرهەمەکانی لە بواری توێژینەوەی زانستی و ڕۆشنبیریی کوردیدا کرد.

ئەم جۆرە چالاکییانە هەنگاوێکن بۆ پاراستن و بەردەوامکردنی کاروانی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی کوردی و ناساندنی کەسایەتییە زانستی و ئەدەبییەکان بە نەوەی ئەمرۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بیردۆزی «ئینتەرنێتی مردوو»؛ ئایا بەڕاستی زۆربەی ناوەڕۆکی ئۆنلاین لەلایەن ڕۆبۆتەکانەوە بەرھەم دەھێنرێت؟

یاسین

عێراق ڕێگەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی دەگرێتە بەر

یاسین

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیەک بۆ 465 مامۆستای ئاینی ئەنجام درا

یاسین