zagros news agency

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیەک بۆ 465 مامۆستای ئاینی ئەنجام درا

بە مەبەستی دیاریکردنیان وەک ڕێبەری حاجیان (مورشید) بۆ وەرزی فەریزەی حەجی ساڵی 2027 ، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیەک بۆ 465 مامۆستای ئاینی ئەنجام درا.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پرۆسەی تاقیکردنەوەکەی بەشێوەی وزاری و لە یەک کاتژمێری دیاریکراودا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەبردووە.

‎بەپێی زانیارییەکانی کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرە، ئامانج لەم تاقیکردنەوەیە دەستنیشانکردنی شایستەترین مامۆستایانە تاوەکو بچنە ناو تیروپشکێکەوە بۆ هەڵبژاردنیان بۆ دوو فەریزەی حەج.

کاروان ستونی ئاماژەی بەوەش کرد کە هەر پرۆسەیەکی ساڵانەی حەج 31 ڕێبەر لەخۆ دەگرێت.

وەک کاروان ستونی ڕوونی کردەوە، پرۆسەی تاقیکردنەوەکە لە ڕێگەی سێ بنکەی سەرەکییەوە بەڕێوەچووە:

* بنکەی هەولێر: تایبەت بە بەشداربووانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
* بنکەی سلێمانی: بۆ مامۆستایانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان.
* بنکەی دهۆک: مامۆستایانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی
* سەربەخۆی زاخۆ.

‎سەبارەت بە مەرجەکانی بەشداربوون، کاروان ستونی وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هێمای بۆ ئەوە کرد کە وەزارەتی ئەوقاف چەند پێوەرێکی سەرەکی بۆ 465 داواکارەکە دیاری کردووە:
* بەشداربوو پێویستە پێشنوێژ و وتارخوێن، یان تەنیا پێشنوێژ یان تەنیا وتارخوێن بێت.
* بەشداربوو لەسەر میلاکی فەرمیی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بێت.
* تەمەنی بەشداربوو لە نێوان 30 بۆ 60 ساڵدا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی غازاتی سك

یاسین

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەمساڵ بە فەرمیی یادی نەورۆز لە ئاکرێ بکرێتەوە

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

سەڵاح