zagros news agency

ئەمرۆ ئەندامانی رێکەوتنی مەککە لە تاران کۆدەبنەوە

تارانی پایتەختی ئێران، ئەمڕۆ میوانداری کۆبوونەوەیەک دەکات لە نێوان بەرپرسانی وڵاتانی ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگری هاوبەش و بەرپرسانی ئێران، بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

لەم چوارچێوەیەدا، ڕائید قورمەلی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگری، سەرۆکایەتی شاندی شانشینی سعودیە دەکات لەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە ئەمڕۆ لە تاران لە نێوان وڵاتانی ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگری هاوبەش و بەرپرسانی ئێران بەڕێوەبچێت.

ئەمەش لە بەیاننامەیەکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” هات، کە تێیدا قورمەلی جەختی لە پشتبەستن بە بەشداریی عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا لەسەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکانیان.

زیاتریش وتی، نوێنەرانی وڵاتانی ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگری هاوبەش لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و موحسین ڕەزایی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆدەبنەوە.

قورمەلی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم سەردانە لە چوارچێوەی “بەردەوامیی هەوڵەکانی وڵاتانی ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگری هاوبەش دێت بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان لایەنەکانی تەنگژەی ئێستا، هاندانی گفتوگۆ و چارەسەری دیپلۆماسی، و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی نێوەندگیری دەوڵەتی قەتەر و کۆماری ئیسلامی پاکستان”.

لە کۆتاییدا وتی، کۆبوونەوەکە ئامانجی جەختکردنەوەیە لەسەر ڕۆڵی سەرەکی وڵاتانی ڕێککەوتننامەی مەککە لە جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و کارکردن لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ وەڵامدانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

یاسین

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی دیوانى چاودێریی داراییی فیدراڵ کۆبووەوە

یاسین

ئیمارات: هێرش کرایە سەر دوو کەشتیی نەوتیی ئێمە

سەڵاح