رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
داگیركه‌رانی كوردستان و نه‌یارانی گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو هه‌میشه خه‌ون و مه‌رامیان ئه‌وه بووه تا ئه‌م نه‌ته‌وه وخاكه به ژێر ده‌ستی بمێنێته‌وه و هه‌رگیز ناگاته‌وه به ماف و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر زێدی باب وباپیرانی ،هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی زیاتر له سه‌د ساڵی رابردوو هه‌ر چه‌ك و سیناریۆ و جاش و پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌كی نه‌ما دژی تاقی نه‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام سه‌رولووتیان له چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان و ئازایه‌تی و پاڵه‌وانێتی وخۆڕاگری پێشمه‌رگه بووه
مێژوویی و رابردوومان پڕ له‌داستانی پڕسه‌روه‌رێتی و ئازایه‌تی و به‌رگری دژی دوژمنان و ناحه‌زانی كوردستان كه بۆ هه‌تا هه‌تایه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش ده‌دره‌وشێته‌وه ، یه‌كێكی دیكه له‌و داستانه ومێژووییه پڕ شانازییانه‌ی دیكه رۆژی 26ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بوو كه تێیدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆك مسعود بارزانی توانیی گه‌وره‌ترین پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌كی دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان شكست پێبهێنێت
كورد خاوه‌ن مێژووییه‌كی پڕ سه‌روه‌رییه ، ئه‌وه‌یش وه‌ك رۆژ و هێمایه‌ك بۆ ئازایه‌تی،خۆڕاگری و به‌رپرسیارێتییه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه ونیشتیمان ، داستانی مه‌حموودیه و سحێلا له سێ گۆشه‌ی سنووری و پێشمه‌رگه به خۆڕاگری و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز به‌رگرییه‌كی بێ وێنه و مێژووییان ئه‌نجامدا و شكستیان به پیلانگێری هێزه داگیركه‌ره‌كان و نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و ئه‌زموونه هێنا
پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ، كه تێیدا كۆمه‌ڵێك كاڵفام و به‌كرێگیراو نیوه‌ی خاكی كوردستان به كه‌ركووكی دڵی كوردستانیان له ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی دوژمنان كورد كرد ، قۆناغێكی سیاسی و سه‌ربازیی هه‌ستیاری بۆ كوردوكوردستان هێنایه ئاراوه .له‌و كاته‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چه‌ند لاوه ڕووبه‌ڕووی هێرش و په‌لاماردانی داگیركه‌ران بوونه‌وه ، به‌ڵام به ئیراده و باوه‌رێكی به‌هێزه‌وه پارێزگاریان له خاك و قه‌واره‌ی ده‌ستووریی و یاسایی كوردستان كرد
پێشمه‌رگه ، خه‌ونی ناحه‌زانی كوردستانی مایه‌پووچ كرد
داستانی نه‌ربه‌ردی و به‌رگری سحێلا و مه‌حموودیه ، ته‌نیا شه‌ڕ وڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی نه‌بوو ، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه‌ی مێژوویی و ئیراده بوو له‌سه‌ر بیروباوه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ به‌رگریكردن و پارێزگاریكردن له خاكی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ، كاتێك به‌هه‌موو جۆره چه‌ك و جبه‌خانه‌ی پێشكه‌وتوویی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ورووپی ده‌ستی سوپای عێراق و گروپ و میلیشیا نایاساییه‌كان و هێزه ده‌ره‌كییه‌كان ڕووبه‌ڕووی كوردستان بوونه‌وه ، به‌ڵام به خۆڕاگرییه‌كی بێ وێنه و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین شكستی به‌خه‌ون و هێرشی نه‌یارانی كورد‌و قه‌واره‌ی كوردستان هێنا
خۆڕاگری پێشمه‌رگه و گه‌لی كورد چی به دوژمنان گووت
ئه‌م داستان به‌رگری و پاڵه‌وانێتی و خۆڕاگرییه ، توانی شوناس و مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی كورد بپارێزێت ، له هه‌مانكاتیشدا خوێن و گیانی خۆی له پێناو پارێزگاریكردن له خاك و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فیداكرد ، به‌تایبه‌تی داستانی سحێلا و مه‌حموودیه ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانی به هێزی پێشمه‌رگه سه‌رخست و به‌هه‌موو جیهانی گووت ، هیچ گوشار و گه‌له‌كۆمه‌كییه‌ك ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی بكات
سه‌رۆك بارزانی ، سه‌ركردایه‌تییه‌كی بێ وێنه له قۆناغێكی هه‌ستیاردا
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ، هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین هێرشی دڕندانه و سته‌مكارانه بووه‌ته‌وه ، ئه‌ویش به‌هۆی كاریگه‌ری ڕووداو وپێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و ده‌وروبه‌رمان ، یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه شه‌ڕی جیهانی تیرۆریستان ، ئینجا هێرشی میلیشیاوگروپه تیرۆریسته نایاساییه‌كان و وڵاتانی دراوسێ ، له‌و نێوه‌دا و له كاته هه‌ستیاره‌كاندا ، ڕۆڵی سه‌رۆك مسعود بارزانی له ڕووی سه‌ربازی وسیاسی و پارێزگاریكردن له خاك و نیشتیمان ، هه‌ڵوێستی روون بوو بۆ پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی كوردستان و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان ، ئینجا ڕێگریكردن له به‌رفراوانتربوونی كێشه‌كان بوو ، سه‌رۆك بارزانی به ڕۆڵ و كاریگه‌ری خۆی له قۆناغه سه‌خته‌كاندا توانی پارێزگاری له شوناس و ئاڵا و ده‌ستكه‌وته نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكات ، به‌تایبه‌ت داستانی سحێلاو مه‌حموودیه گرینگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو كاتێك هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌كۆمه‌كی و هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه بووه‌وه ، پێشمه‌رگه له داستانێكی به‌رگریی بێ وێنه‌دا توانی پارێزگاری له قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستان بكات و په‌یامێكی روونیش بداته هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان كه ئه‌م قه‌واره و ده‌ستكه‌وته‌كانی هێڵی سوورن بۆ نه‌یارانی . رووداو و پیلانگێری و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بۆ هه‌تا هه‌تایه له بیره‌وه‌ری هه‌ر تاكێكی كورد دا ده‌مێنێته‌وه ، چونكه ئه‌و پیلانگێرییه جگه له داگیركاری خاك ، خه‌ونی نه‌یارانی كورد بوو بۆ لێكترازان و په‌رته‌وازه‌كردنی نێوماڵی كوردستان ، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و به‌رگریی ئازایانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وانه‌یه‌كی مێژوویی دایه ناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه ، ئه‌و داستان و ڕووداوه نه‌ك هه‌ر پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد ، به‌ڵكو وانه‌یه‌كیش بوو هه‌ر كاتێك گه‌لی كورد ته‌بایی ویه‌كده‌نگ بێت هیچ هێز وداگیركه‌رێك ناتوانێت سنووره‌كانی كوردستان ببه‌زێنێت
داستانی سحێلا و مه‌حموودیه مێژووییه‌كی پڕسه‌روه‌ری و هه‌تا هه‌تایی
مێژوویی ئازایه‌تی و داستانی پڕسه‌روه‌ری 26ی ئۆكتۆبه‌ری 2107 ، رۆژێكی مێژوویی و وانه‌یه‌كی به‌هێزه كه كوردستان هه‌میشه پێوستی به هه‌ست و باوه‌ری به‌رپرسیارێتی و ته‌بایی و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه ، پێوه‌سته هه‌مووان به خۆیاندا بچنه‌وه و ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌كیمان پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان بێت ، چونكه گه‌لی كورد به‌درێژایی مێژوو قوربانی و خوێنی زۆری به‌خشیووه بۆ گه‌یشتن به ئه‌مڕۆی ئازادی و سه‌روه‌ری و هه‌موو دوه‌ستكه‌وته‌كان و ئێستا پارێزگاریكردن لێیان زه‌رووره‌تێكی مێژوویی و به‌رپرسیارتێی هه‌موو هێزولایه‌نه‌كانه
گرنگه بزانین داستانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودیه ، ته‌نیا شه‌ڕێك و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی نه‌بوو ، به‌ڵكو به‌شێكی دیكه‌ی مێژوو و داستانی پڕ سه‌روه‌ری وخۆڕاگری و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه له رۆژی 26ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆیی سه‌رۆك بارزانی ، تۆماڕ كرا ، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت ، كه پارێزگاریكردن له خاك و ده‌ستكه‌وته‌كان وه‌ك هه‌میشه‌و به ئیراده و باوه‌رێكی پۆڵایین ، ته‌نیا به‌ڕێگه‌ی ته‌بایی و ڕابه‌رایه‌تییه‌كی دڵسۆز وفیداكار دێته‌دی

