zagros news agency

وليد تۆفيق دەگەڕێتەوە نێو دنیای سینەما

هونەرمەندی لوبنانی وليد تۆفيق ئامادەکاریی خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ سیناما و بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکان راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەزموونەکانی پێشووی تەنیا بۆ خزمەتکردنی گۆرانی گوتن بوون.

هەروەها خۆشحاڵی خۆی بۆ بەشداریکردن لە خولی سی و چوارەمی کۆنفرانسی موزیکی عەرەبی دەربڕی کە ناوی هونەرمەندی کۆچکردوو هانی شاكر لەخۆدەگرێت.

وليد تۆفيق باسی لە پەیوەندییە بەهێزەکەی لەگەڵ گەلی میسر کرد و جەختی لەوە کردەوە کە میسر وێستگەیەکی سەرەکی بووە لە سەرەتای کارە هونەرییەکانیدا.

هەروەها لەم فێستیڤاڵەدا گۆرانییەک پێشکەش دەکات کە هانی شاكر هیوای خواستبوو بیبێت و دەیبەخشێتە گیانی هاوڕێ کۆچکردووەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

موحەمەد سەڵاح؛ لیڤەرپوڵ بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ نەکردوە

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

دەرکەوتنی نوێی مات دەیمن لە فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆلان

ART