zagros news agency

لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاو، دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ لە نزیک نایس ڤیڵج و ئیتاڵی دوو بەردەوامە

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان و نوێکردنەوەی ژێرخانی شاری هەولێری پایتەخت، کارەکانی پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقی و لوولەیی لە تەنیشت کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی “نایس ڤیڵج” و پشت “گوندی ئیتاڵی دوو” بە شێوەیەکی بەردەوام و بەگوڕییەوە دەبەڕێوەدەچن.

ئەم پڕۆژەیە کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی سنوورەکە، چەندین ئامانجی ستراتیژی لەخۆدەگرێت، لەوانە:

ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو: کۆتاییهێنان بە کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی باراناو لە دەوروبەری کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون.

پاراستنی ڕێگای سەرەکی پیرمام: دوورخستنەوەی مەترسییەکانی لافاو لەسەر شەقامی سەرەکی هەولێر – پیرمام و گەڕەکەکانی دەوروبەری، بەتایبەت لە وەرزی زستان و بارانباریندا.

پاراستنی ژینگە: کەمکردنەوەی مەترسییە ژینگەیییەکان و ڕێکخستنەوەی ڕێڕەوە سروشتییەکانی ئاو لە تەواوی سنوورەکەدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەڕۆ لە ناوچە جیاوازەکانی پایتەخت، بە ئامانجی پاراستنی گیان و مالێ هاووڵاتییان لە وەرزی بارانبارین و بنبڕکردنی مەترسییەکانی لافاو.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى توركيا كرد

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

یاسین