-كاركردن له پڕۆژه‌كه‌دا به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و نزیكبووه‌ته‌وه له قۆناغی كۆتایی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2026، به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆژه‌كه، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، سه‌ردانی پێگه‌ی پڕۆژه‌ی “پاركی ڕه‌شكین”ی له شاری هه‌ولێر كرد.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌سه‌ر پێگه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیار و تیمی ئه‌ندازیارانی پڕۆژه‌ی پاركی ڕه‌شكین كۆبووه‌وه و پاشان سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی پاركه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و به‌دواداچوونی بۆ چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه و داواكاریی تیمه‌كه كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش كاركردن تێیدا به‌ره‌وپێش چووه و نزیكبووه‌ته‌وه له قۆناغی كۆتایی.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ساسان عه‌ونی، وێڕای پێدانی ڕێنمایی پێویست، هاوكات ئاماده‌یی هه‌رجۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی ده‌ربڕی و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت ئیشوكاره‌كان به‌پێی به‌رنامه و پلان به‌ڕێوه بچن و له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به جوانترین شێوه، پاركه‌كه به‌ڕووی دانیشتووانی شاری هه‌ولێردا بكرێته‌وه.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

