ئەمڕۆ قەرار وایە یانەی هەولێر میوانداری یانەی ئیتیفاقی سعودی بکات لەکاتێکدا یانەی میوان سەفەری نەکردوە و ئامادە نەبووە بێتە شاری هەولێر،لەدوایین هەواڵیشدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو بەتوندی ئاگاداری هەردوو یانەی کردۆتەوە بەهیچ شێویەک دواناخرێت و دەبێت پابەندی کاتی دەستپێکی یارییەکەبن.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یاریگای فرانسۆ هەریری میدیاکان و کەلوپەلی گواستنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆ و هەموو پێداویستیەکانی فریاکەوتن ئامادەن لەیاریگا،ئەمەش یەکلایی کردنەوەی هەڵنەوەشانەوە یارییەکەیە و یانەی ئیتیفاق تاکو ئێستاش بێدەنگە لەو بابەتە ئامادە نییە بێتە شاری هەولێر.
بەپێی یاساکانی تۆپی پێ ئەگەر ئیتیفاق ئامادە نەبێت دوای فیکەی ناوبژیوان ئەنجامی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بۆ یانەی هەولێر هەژمار دەکرێت،یانەی ئیتیفاقیش بەهیچ شێوەیەک چاوەڕێ ناکرێت سزا بدرێت،بەڵکو تەنها بەدۆڕاو دادەندرێت لەو یارییەدا.
“سەرکار ڕێبوار”

