zagros news agency

كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌ كوردستان داده‌مه‌زرێت

 

ڕۆژى چوارشەممە ١٥ــی ئایاری ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە کۆمپانیای فرامۆی ئەڵمانيايى کرد، کە بە مەبەستی دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل، لە حەوت تەنی تا سی تەنی لە هەرێمی کوردستان هاتبوون.

لە دانیشتنەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتيی گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادە بوو، ڕێنمایيی پێویست لەبارەی دامەزراندنی کارگە لە هەرێمی کوردستان و کاراسانی و هاوکاريی وەزارەت درایە کۆمپانیای ناوبراو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە

سەڵاح

قالیباف: بەردەوامیی جەنگ، کەرتی وزەی ناوچەکە و جیهان دەخاتە مەترسییەوە

سەڵاح

پەیوەندییەکانی دەرەوە نامەیەکی ناڕەزایی گەیاندە کونسوڵگەریی گشتیی ئێران لە هەولێر

سەڵاح