zagros news agency

نەرویج: هێرشە سایبەرییە سەرکەوتووەکان بۆ سەر وڵات لە شەش مانگی ڕابردوودا سێ هێنده زیادی کردووە

 

ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی نەرویج (NSM) ڕایگەیاند کە ژمارەی هێرشە سایبەرییە «سەرکەوتووەکان» بۆ سەر دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی وڵات لە شەش مانگی ڕابردوودا سێ هێنده زیادی کردووە، هاوکات هۆشداریی دا لە بەردەوامیی هەڕەشەکان.

ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتە نوێیەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی خۆی کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی و هەڕەشە تێکەڵاوەکان و ڕوونی کردووەتەوە کە پیشەسازیی بەرگری و کەرتی بۆشایی ئاسمانیی نەرویج بە شێوازێکی تایبەت کەوتوونةتە بەر مەترسییە سایبەرییەکان.
دیاریکراوە کە ئەم بارودۆخە بە هەمان شێوە دەیان ژێرخان و ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە کە خزمەتگوزاری بە ڕێکخراوە گرنگەکانی ئاسایشی نیشتمانی پێشکەش دەکەن.

بەڕێوەبەری ئاژانسی NSM، ئارنە کریستیان هاگستۆیل، ڕایگەیاند: «پێشتر هەڵسەنگاندنی لەم شێوەیەیان بە ئاشکرا بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام ئێستا ئەنجامی دەدەن چونکە بەهێزکردنی خۆڕاگری و توانای بەرەنگاربوونەوەی کردەوە سایبەرییەکان لە ڕێکخراوە نەرویجییەکاندا بووەتە کارێکی تەواو پێویست.»
هاگستۆیل هۆشداریی دا لە سەر هەڵکشانی مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد کە داتایەکی زۆر شیکار دەکات و لاوازییەکان خێراتر لە مرۆڤ دەدۆزێتەوە، ئەمەش دەرفەتی نوێ بۆ هێرشبەران دەڕەخسێنێت تا هێرشی خێراتر و فراوانتر ئەنجام بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکاوە پێگەیشت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: مرۆڤسازى، مه‌زنترين بنياتنانه‌‌

یاسین