zagros news agency

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: بەرهەمهێنانی تلیاک لە ئەفغانستان پێنج هێندە زیادی کردووە

 

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند، بەرهەمهێنانی تلیاک لە ئەفغانستان سەرەڕای قەدەغەکردنی چاندنی خەشخاش لەلایەن تاڵیبانەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ڕووبەری ژێر چاندنی خەشخاش لە ئەفغانستان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو چوار هێندە بووە و بڕی بەرهەمهێنانی تلیاکیش بە پێنج هێندە زیادبوونەوە، گەیشتووەتە نزیکەی ٣٠٠ تۆن.

بە گوتەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمە یەکەم زیادبوونی بەرچاوی چاندن و بەرهەمهێنانی تلیاکە لە ئەفغانستان لەدوای جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٢٢دا.

ئەم ڕێکخراوەیە دەڵێت، هەندێک لە جووتیارە هەژارەکانی ئەفغانستان بۆ دابینکردنی بژێویی خێزانەکانیان، جارێکی تر پەنایان بۆ چاندنی خەشخاش بردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی کەسێکمان دۆزیووه‌ته‌وە کە لە سەرمادا رەقبووەتەوە

یاسین

وەزارەتی پێشمەرگە پلەی نزیکەی نۆ هەزار ئەفسەر و کارمەندی بەرزکردەوە

یاسین

کێ بەربژێرە بۆ پوستی بەرێوبەری گشتی حەج و عەمرە؟

یاسین