خۆسێ فیلیکس دیازی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ڕۆژنامەی ئاس نوێنەری ئیسپانیا بۆ باڵۆندۆر لە لێدوانێکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوبی ئاس ئاشکرای کرد لە دەنگدانی باڵۆندۆر دەنگی بەکێ داوە و هۆکارەکەشی ئاشکرا کرد بۆچی دەنگی بە مباپێ داوە پێش لامین یەماڵ.
دیاز وتی؛من سەرسامی ئاستی تاکەکەسی مباپێ بووم وەرزی ڕابردوو ئێمە هەموومان بینیمان گۆڵکاری لالیگا و چامپیۆنزلیگ و مۆندیالیش بوو،کە توانی سەرکردایەتی فەڕەنسا بکات بۆ گەیشتن بەیاری پێش کۆتایی،جگە لەوەش ئێمە بینیمان کاریگەری زۆری هەبوو،بەڵام ڕیاڵ مەدرید پشتی نەگرت و یاریزانەکە بەتەنها مایەوە،بەڕای من لەلامین شایەنتر بووە بۆ باڵۆندۆ بۆیە دەنگم بەودا.
دەربارەی لامین دیاز وتی؛من پێموایە لامین وەرزی ڕابردوو وەک پێویست نەبوو بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر و لەئاستی ئەوە نەبوو بۆیە دەنگی دووەمم پێیداوە،دەنگی سێیەمم بە کەین داوە،دڵنیاشم دوای بیر کردنەوەیەکی زۆر و پتەو توانیومە ئەو بڕیارە بدەم.
دەنگەکانی خۆسێ فیلیکس دیاز بۆ باڵۆندۆر بەو شێوەیەن
1- کیلیان مباپێ
2- لامین یامال
3- هاری کەین
4- خڤیچا کڤاراتسخێلیا
5- ڕۆدری
6- فابیان ڕوێز
7- پائو کوبارسی
8- لیۆنێل مێسی
9- ئێرلینگ هالاند
10- مایکڵ ئۆلیسێ
“سەرکار ڕێبوار”

