پارێزگاری هەولێر باس لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر دەکات و ئەوەش دەخاتە ڕوو، هەنگاوی گەورە لەو بوارەوە نراوە و ئامانجیانە بگەنە ستانداری جیهانی.
ئومێد خۆشناو بۆ ئاژانسی زاگرۆس ئەوەی خستە ڕوو: لە کابینەی نۆیەمدا هەنگاوی زۆر گەورە نراوە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر، ئامانجمانە بگەیەنە ستانداری جیهانی و هەوڵەکانیش بەرو ئەو ئاڕاستەیەن، چونکە بە بەراورد بە ڕابردوو ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر زۆر بەرز بووەتەوە.
ڕاشیگەیاند: چەندین پروژەی گەورەی ستراتیژی لە هەولێر ئەنجامدراون، وەک دروستکردنی پشتێنەی سەوزایی کە لە بواری جێبەجێکردندایە، لەگەڵ پارکی ڕەشکین و دروستکردنی دەیان پارک و باخچە و سەوزکردنی شەقامەکان.

