zagros news agency

فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ زاگرۆس: تا ئێستا دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار بە فەرمی پێشکەش نەکراوە

 

حەسەن شێخانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ڕایگەیاند: “تاوەکو ئێستا محەمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک، دەستلەکارکێشانەوەی بە شێوەیەکی فەرمی پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگا نەکردووە.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، کە پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوە بە شێوەیەکی فەرمی مەرجە بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگا دەنگی لەسەر بدرێت و کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی بۆ پۆستی پارێزگار دەستنیشان بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: دوو چەکداری پەکەکە لە مێردین کوژران

یاسین

73هەزار کارمەند و فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە زەوی وەردەگرن

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح