zagros news agency

گومرگی عێراق: داهاتی مانگی ١٠ بە ڕێژەی ١٠٣٪ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاد بووه

 

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق، سامر قاسم داوود، ڕایگەیاند کە داهاتی گومرگ لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ١٠٣٪ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاد بووە و گەیشتووەتە سەروو ٥٢٦ ملیار دینار عێراقی.

 

داوود لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە داهاتی گومرگی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦دا گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٢٦ ملیار دینار، لە کاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی ٢٠٢٥دا بڕەکەی زیاتر لە ٢٥٩ ملیار دینار بووە، کە ئەمەش نیشانەی گەشەکردنێکی گەورەیە بە بڕی زیاتر لە ٢٦٧ ملیار دینار و ڕێژەی نزیکەی ١٠٣٪.

 

ڕوونی کردەوە کە ئەم ئەنجامانە پێشکەوتنێکی بەرچاو لە ئاستی کۆکردنەوەی گومرگدا نیشان دەدن و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەستەکەدایە بۆ بەهێزکردنی چاودێری، پەرەپێدانی ڕێکارە گومرگییەکان، و فراوانکردنەوەی پڕۆسەی بەدیجیتاڵکردن.

 

جەختیشی کردەوه، دەستەکە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ گەورەکردنی داهاتە نانەوتییەکان و پاراستنی متمانەی دارایی، بە جۆرێک که بەکارهێنانی شێوازی تاقیگەیی و پشکنینی پێشکەوتوو ڕێگری لە هەر هەوڵێکی گەندەڵی یان دزینی داهاتە گشتییەکان دەکات و ڕێکارە نهێنی و یاساییەکان بۆ توندوتۆڵکردنی سنوورەکان دەخاتە گەڕ.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نزیکەی 100 دۆلار دابەزی

سەڵاح

پێشبینی شه‌پۆڵێكی بارانبارین ده‌كرێت، هۆشداری ده‌درێت

سەڵاح

شەش رێکار بۆ پێشگرتن لە تای خوێنبەربوون كاری پێده‌كرێت

سەڵاح