zagros news agency

یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق 12 تریلیۆن دینار زیادی کرد

 

بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، تا 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، یەدەگە فەرمییەکانی ئەو بانکە بۆ نزیکەی 113.991 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە. هاوکات بەهای زێڕ و مافی راکێشانی تایبەت بە نزیکەی 35.324 تریلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.

 

ئەو داتایانەی بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات یەدەگەکان بەراورد بە مانگی ئەیلوول بەرزبوونەتەوە، کە بڕەکەی نزیکەی 101.718 تریلیۆن دینار بوو، ئەمەش بەرزبوونەوەی 12.273 تریلیۆن دیناری بەخۆوە بینیوە.

 

سەبارەت بە پێکهاتەی یەدەگەکان، وەبەرهێنانە بیانییەکان گەیشتووەتە نزیکەی 77.925 تریلیۆن دینار، هەروەها نەختینەی ناو خەزێنەکانی بانکی ناوەندیش بە نزیکەی 742 ملیار دینار تۆمارکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نازم هەرکی بۆ زاگرۆس: پێویستە چەکدارە بیانییەکانی شنگال ناوچەکە چۆڵ بکەن و بابەتەکەش هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە

سەڵاح

سبەى شاندێکى فەرمى حکومەتى هەرێم، بە سەرۆکایەتى ئومێد خۆشناو، دەگەنە شارى سنە

یاسین

ئەمریكا و ئێران جارێكی تر كۆدەبنەوە

گوران