zagros news agency

سکاڵا لە سەر مەحمود مەشهەدانی تۆمارکرا

 

دادگای یەکەمی کەرخ لە بەغدا، بەرواری 23ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەک وادەی تاوتوێکردنی سکاڵایەکی یاسایی دژی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دیاری کردووە.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی دادوەری کە بەرواری 1ی تشرینی دووەمی 2026ی لەسەرە، سکاڵاکە لەلایەن موئمین مستەفا مەحمودەوە دژی مەشهەدانی تۆمار کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە میدیاکانی گوتوە، سکاڵاکە پەیوەندی بە داواکردنی شایستە داراییەکانەوە هەیە کە گوایە لە ئەنجامی چالاکییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دروست بوون، بەڵام کرێی ئەو کارانە نەدراوە.

تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن مەحمود مەشهەدانییەوە سەبارەت بەو سکاڵایەوە بەردەست نەبووە.

مەشهەدانی لە نێوان ساڵانی 2006 و 2008 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووە، پاشان لە تشرینی یەکەمی 2024، دوای نزیکەی ساڵێک ناکۆکیی سیاسی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان، جارێکی تر گەڕایەوە ئەو پۆستە.

خولی سەرۆکایەتییەکەشی لە کانوونی یەکەمی 2025، بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی دیوان و کونسوڵی گشتیی تورکیا دۆخی گشتیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

رێباز حەملان داوای دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە

یاسین