zagros news agency

وەزارەتی کارەبا: راگیرانی گازی کۆرمۆر تاکو ٢٨٠٠ مێگاوات کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی کەم دەکاتەوە

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و راگیرانی هەناردەی گاز، بەرهەمهێنانی کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی بە بڕی 2500 بۆ 2800 مێگاوات کەم دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا بۆ رێگریکردن لە کوژانەوەی گشتی، لە رێگەی بەگەڕخستنی وێستگەکانی هایدرۆپاوەر و وێستگە سووتەمەنییەکان، کارەبا بۆ نەخۆشخانە و وێستگەکانی ئاو دابین دەکات.

ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا بەستراوەتەوە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی گاز و پێشبینی دەکرێت لە نیوەڕۆی سبەی پرۆسەکە قۆناغ بە قۆناغ ئاسایی ببێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

‎نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا

گوران

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەڵاح

هێزەکانی ئەمەریکا 18 چەکداری داعشیان کوشت و زیاتر لە 60ـی دیکەشیان دەستگیرکرد

سەڵاح