لەسەر داواکاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕێکەوتی ٩/١١/٢٠٢٦، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ ڕەزامەندیی دەربڕی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ڕاسپارد، بۆ ئەوەی بڕی پێویستی غازی شل بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابین بکات تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆڕ دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا و تا گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆڕ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، هیچ کێشە و کەموکوڕییەک لە غازی ماڵاندا دروست نەبێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
٩/١١/٢٠٢٦

