zagros news agency

ئەردۆغان دژی شەپۆلێکی نوێی هێرش بۆ سەر ئێرانە 

 

سەرۆکی تورکیا جەخت لە چارەسەری کێشەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەنقەرە هەوڵەکانی بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان بەردەوام دەبێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە دژی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانە بۆ سەر ئێران و نیگەرانییەکانی خۆی لەمبارەیەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ئەم دواییانەدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، خستووەتەڕوو.

نووسینگەی سەرۆکایەتیی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا گوتی، ئەردۆغان لە گوتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە کاتی گەڕانەوەی لە کۆماری ئازەربایجان، جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا هەمیشە داوای چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گوتوگۆ و دیپلۆماسییەوە دەکات. گوتیشی، “جارێکی دیکە شاهیدی گۆڕانکاریی نەرێنی دەبین و ئەنقەرە هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ ڕێگریکردن لەم پڕۆسەیە دەخاتە گەڕ.”

سەرۆکی تورکیا ڕۆژی شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێداگریی لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی هەردوو وڵات لە ڕێگەی دانوستان و دیپلۆماسییەوە کردەوە. بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی تورکیا، ئەردۆغان لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئاشتی و کەمکردنەوەی گرژییە هەرێمییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەیی ئەوکەسانەی لە بوومەلەرزەکەی فەنزوێلا مردوون بۆ ٣ هەزار کەس بەرزبۆوە

گوران

یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە میسان تۆمار کرا

سەڵاح

هەوڵە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی_کەمئاوی

سەڵاح