zagros news agency

کەشناسی هەرێم پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند؛ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5 بۆ 15 کم/ک) بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین لەنێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت. هاوکات پلەکانی گەرما بە 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینیش، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان لە پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان (10 بۆ 15 کم/ک)دا، و پلەکانی گەرماش کەمێکی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەمشێوەیە دەبێت:

  • هەولێر: ئەمڕۆ 17 / سبەی 18 پلەی سیلیزی

  • سلێمانی: ئەمڕۆ 14 / سبەی 16 پلەی سیلیزی

  • دهۆک: ئەمڕۆ 17 / سبەی 18 پلەی سیلیزی

  • زاخۆ: ئەمڕۆ 17 / سبەی 19 پلەی سیلیزی

  • هەڵەبجە: ئەمڕۆ 15 / سبەی 16 پلەی سیلیزی

  • کەرکووک / چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 16 / سبەی 17 پلەی سیلیزی

  • گەرمیان: ئەمڕۆ 19 / سبەی 22 پلەی سیلیزی

  • پیرمام: ئەمڕۆ 12 / سبەی 14 پلەی سیلیزی

  • حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 9 / سبەی 9 پلەی سیلیزی

هەواڵی پەیوەندیدار

تاران تایمز: واشنتۆن فشارەکانی بۆ سەر سوودانی زیاتر دەکات

سەڵاح

بەهای زێڕ و زیو ئاستێکی بەرزی نوێیان تۆمارکرد

گوران

هێڵی ئاسمانیی عێراقی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ڕاگەیاند

یاسین