فیلمی کۆمیدیی “حدوتە” لە پاڵەوانێتیی هونەرمەندی میسری ئەحمەد حیلمی، ریزبەندی یەکەمی لە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی هەفتە لە سینەماکانی میسر لە رۆژی شەممەدا بەدەستهێنا و نزیکەی 10 ملیۆن جونەیهی میسریی کۆکردەوە، ئەمەش بەپێی ئەو داتایانەی ماڵپەڕی تایبەتمەند بە چاودێریکردنی داهاتی سینەما بڵاوی کردووەتەوە.
بەپێی ئامارەکان، فیلمەکە توانیویەتی داهاتی رۆژانەی 9 ملیۆن و 961 هەزار و 136 جونەیه تۆمار بکات، بەمەش کۆی گشتیی داهاتەکەی لە سەرەتای نمایشکردنییەوە گەیشتە 34 ملیۆن و 38 هەزار و 130 جونەیه.
لەم بەرهەمەدا جگە لە ئەحمەد حیلمی، هەریەک لە ئامینە خەلیل، ماجید میسری، رەحمە ئەحمەد، محەممەد عەبدولعەزیم و عومەر شەریف بەشدارن، هونەرمەند محەممەد مەمدوح وەک میوانی شانازی دەردەکەوێت و کاری نووسینی لەلایەن ئەحمەد عەبدولڕەحمان و دەرهێنانی لەلایەن مازن ئەشرەفەوە بۆ کراوە.
لە ریزبەندی دووەمدا فیلمی “ولا كان عالبال” لە پاڵەوانێتیی نوور نەبەوی و یاسمینا هات بە کۆکردنەوەی 799 هەزار و 519 جونەیه، کۆی داهاتەکەی گەیشتە 37 ملیۆن و 515 هەزار و 611 جونەیه. فیلمی “مطلوب عائلياً”ە ریزبەندی سێیەم دایە بە 530 هەزار و 227 جونەیه، فیلمی “نصيب” ریزبەندی چوارەم و فیلمی “محمود الثاني” ریزبەندی پێنجەمی لیستەکەیان بەدەستهێنا.

