وەفدێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کۆچ لە ڤیەننایە.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ڤیەننادا، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی ئاوارە و پەنابەران، هەروەها چۆنیەتیی پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆیان تاوتوێ کرا. هەروەها جەخت لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کۆچ و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ئاوارەکان

