zagros news agency

کارلۆس فۆربس؛ژمارەی ڕۆناڵدۆ قورسایی نەخستە سەر من بۆ یاری کردنم لە پورتوگال

دوێنێ شەو ساتێکی نوێ بوو بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال دوای ئەوەی لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی نەیشنزلیگ توانی لە هەڵبژاردەی وێڵز بباتەوە و بگاتە قۆناغی چارەگی کۆتایی پاڵەوانەتیەکە،کە بڕیار وایە ڕۆژی هەینی تیروپشکی قۆناغەکە ئەنجام بدرێت.

لەدوای یارییەکە کارلۆس فۆربس لێدوانێکی سەیریدا لەسەر پۆشینی ژمارە حەوتی هەڵبژاردەی پورتوگال و وتی؛ڕاستی پۆشینی درێسی ژمارە حەوت قورسایی نەخستۆتە سەر شانی من،خۆشحاڵم توانیم هاوکاری هەڵبژاردەکەم بکەم بۆ بردنەوەی ئەو یارییە گرنگە وە تۆمار کردنی گۆڵی بردنەوە هەستێکی زۆر تایبەتە.

شایەنی باسە ماوەیەکی کەمە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وازهێنانی خۆی لەیاری کردن بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال ڕاگەیاند،بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مشتومڕ و قسە و باسەکان دەربارەی ئەو دەکرێت لە هەڵبژاردەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەیانەوێت بایکۆتی یاری بەرامبەر ئیسڕائیل بکەن

sarkar

چالنجی ڕۆناڵدۆ خولیای دڵخوازی ئاشکرا دەکات

یاسین

بۆندی ئاکانجی بۆ ئینتەر دەبێتە هەمیشەیی

یاسین